riklam

نارنجۆكێك هه‌ڵده‌درێته‌ ناو بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی خورماڵ

کوردستان 11:17 PM - 2019-09-09
.

.

نارنجۆكیكی ده‌ستی  هه‌لده‌درێته‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی خورمال و   ده‌ته‌قێته‌وه‌  به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای خویدا ناهێنێت.

 

رائید  به‌رزان عوسمان  ووته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی پولیسی هه‌له‌بجه‌  به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی  هه‌لدانی نارنجۆكیك بو ناو بینای بنكه‌ی پولیسی ناحیه‌ی خورمال و ته‌قینه‌وه‌ی  خوشبه‌ختانه‌ هیچ حاله‌تیكی گیان له‌ده‌ستدانی تیدا  نه‌كه‌وته‌وه‌ . 

 

ووتیشی له‌گه‌ل ته‌قینی نارنجوكه‌كه‌ هیزه‌كانی پولیس ته‌قه‌یان كردووه‌ و هیچ  ته‌قه‌كه‌ریك ته‌قه‌ی له‌ بینای بنكه‌كه‌ نه‌كردووه‌ و  له‌ ئیستادا لیكولینه‌وه‌ی  وورد ده‌ستپیكراوه‌ و  دوسیه‌ی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

 

 PUKmedia لە ڕێگەی بەدواداچوونەکانی پەیامنێری هەڵەبجەوە زانیویەتی ئەمە دووەمین ڕومانەیە لەم هەفتەیەدا دەخرێتە ناو ناحیەی خوڕماڵەوە کە بنکەی پۆلیس و ناحیەی خوڕماڵی تێدایە.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket