مه‌لا به‌ختیار پێشوازی له‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین موسته‌فا ئه‌بابه‌كر كرد
ی.ن.ک 05:48 PM - 2019-09-09.
دیدارێك بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات
ئه‌مڕۆ 9-9-2019، مه‌لا به‌ختیار، به‌گه‌رمی پێشوازی له‌موسته‌فا ئه‌بابه‌كر، كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری رانیه‌و گوندی چێوه‌و كه‌سوكاری شه‌هید عه‌لی نه‌بی ده‌كات، كه له‌خزمانی شاورێییه‌كانه‌و قوربانییه‌كی زۆریان به‌خشیوه‌و له‌دیدارێكی دۆستانه‌شدا، چیرۆك‌و به‌سه‌رهاته‌كانی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات‌و پێشمه‌رگایه‌تی وه‌بیرده‌هێننه‌وه‌و تیایدا درودو سڵاو بۆ هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌كانیان ده‌نێرن.
له‌دیداره‌كه‌دا، پێشمه‌رگه‌ی دێرین موسته‌فا ئه‌بابه‌كر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌وه‌ی ئه‌وێ رۆژان رویانداوه، بوونه‌ته مێژوو، وه‌كو خۆیان ده‌بێ بیانگێڕینه‌وه‌و نه‌یانشێوێنین‌و له‌باره‌ی هاوسه‌نگه‌ری‌و به‌شداری شه‌ڕو داستانه‌كانیش له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، گێرایه‌وه‌و وتی: ئێستا له‌بیرمه، كه چوینه خۆشناوه‌تێ، ئه‌من وه‌گه‌ر تۆ كه‌تم، له‌كوێستانان به‌سه‌ركه‌تین، حه‌فت نه‌فه‌رمان گرت له شاخی بێترخێن كه هی حزبه‌كی تر بوون. ئه‌مه‌ش مه‌قسه‌دم له‌كوردایه‌تیه‌كه‌ی تووه له‌گه‌ڵ مه‌سوله‌كانی دیكه‌و وتیشی: له‌كاتی هاتنه خواره‌وه‌ش، بووه شه‌ڕ، ئه‌تو به‌ویژدان‌و زه‌میره‌وه هه‌ر هه‌شت نه‌فه‌ره‌كه‌ت به‌بێ كه‌فیل به‌ردان. به‌ڵام هه‌ر له‌و شه‌ڕانه دیلیان گرت‌و كوشتیانن!
هه‌روه‌ها چوینه گونده‌كی دیكه، بۆ ماری كه‌ریم ئاغای نازه‌نینێ، كه‌چوینه ئه‌وێنده‌رێ، كه‌سێك هات: گۆتی: كه‌ریم ئاغا چووه حكومه‌تی بینێ‌و كوڕه‌كه‌شی چۆته ناو باخچه‌ی رۆنوێیان بۆ بكات. به‌ڵام پاش دوایێ كه چوینه ماریان، ده‌عوه‌تیان كردین‌و گۆتیان: كه‌ریم ئاغای له‌كۆیه‌یه چۆتێ شه‌كرو چای بینێ و كوڕه‌كه‌شمان باخچه‌ی ئاوده‌دا..!
خه‌به‌ره‌كه‌ی درۆ ده‌رچوو، تۆش وتت: كه‌ریم ئاغا پیاوێكی جوامێر‌و دڵسۆزی یه‌كێتی‌و مام جه‌لاله، ئه‌و كاره‌ناكات..راست نیه. بۆێ بچن ئه‌و كابرایه‌ی بگرن! به‌ڵام كه چوینێ، هه‌راتبوو..!
موسته‌فا ئه‌بابه‌كر، گێڕاشیه‌وه: ده‌مهه‌وێ ئه‌و غه‌دره‌شت لۆ بگێڕمه‌وه، كه لێتكردم و هه‌قیشت بوو..! ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه‌كمان برینداربوو، زۆر براده‌رم بوو، ناوی دلێر جاف بوو، گۆتی: به‌قۆربانت بم، ئاوێكم ده‌یه به‌دزی. وه‌ڵا منیش ئاوێكم دایه‌و پێشمه‌رگه‌ك هات، وتی: ئه‌وه ئه‌و نه‌فه‌ره ئاوی دامێ. ئه‌توش هاتی و زۆر توڕه بویت و قسانت كرد، كه كێ ئاوی داوه‌تێ.. ده‌تگۆت چۆن ئاوده‌ده‌ن به برینداری، پێی ده‌مرێ.. ئه‌منیش خۆم له‌په‌نایه‌ك مات كردبوو، ده‌نگم نه‌كردو نه‌جاتم بوو.
هه‌ر له‌گێڕانه‌وه‌و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی‌و داستانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، موسته‌فا ئه‌بابه‌كر، پێشمه‌رگه‌ی دێرین له‌باره‌ی یه‌كێك له‌شه‌ڕه‌كان، كه كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودو هه‌ڤاڵه‌كانی كه‌وتونه‌ته كه‌مینه‌وه‌و ئه‌مانیش له‌چیوه‌ی سه‌رووه‌وه به‌هانایانه‌وه چوون، گێڕایه‌وه: خودا ده‌یزانی، ئه‌من و ئه‌تو و شه‌هید عه‌لی نه‌بی بوین، ئه‌من جیهازێكم پێ‌بوو. كاك سامان گه‌رمیانیشمان ده‌گه‌ر بوو. شه‌هید عه‌لی پێڵاوه‌كانیان بردبوو، به‌پێ خاوستی رایده‌كرد.
جیهازم بۆ هات قسه‌ی له‌گه‌ر ده‌كردن، ده‌یانگۆ ئه‌وه گه‌ینه روباره‌كه‌و چه‌مه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ هه‌نده‌یدا بووه ته‌قه‌و گوێمان له‌ته‌قه‌ی بوو. ئه‌منیش جیهازه‌كه‌م وه‌لی عه‌لی نه‌بی دا‌و غارماندا..
خودا ده‌یزانی، ئه‌و كاك مه‌لا به‌ختیاره، ده‌پێش ئێمه‌دابوو هه‌تا به‌سه‌ر گرده‌كه‌ش كه‌تین! نه‌یهێشت كه‌س پێشی بكه‌وی. شه‌ڕه‌كه‌ی گه‌رم بوو. سێ چوار بریندارمان هه‌بون. كاك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی كه‌تبووه ناو كه‌مینه‌كه‌ی. به‌ڵام خودا له‌سه‌رڕا شاهێده ئه‌گه‌ر ئه‌تو نه‌بای، جه‌ماعه‌ت هه‌مووی ده‌وره گیرابون و ده‌كوژران. به‌ڵام كه ئێمه وه‌سه‌ر گرده‌كه‌ی كه‌تین، لۆ كاكه حه‌مه‌ی بووه فه‌راحنایی.
هه‌ربه‌و شه‌وه‌ی هێسترت په‌یدا كردن‌و داره مه‌یت، كه قادرمه‌مان ده‌كرده داره‌مه‌یتی‌و ئه‌منیشت نارد‌و پێنج شه‌شه هێسترم برده سه‌ر روباره‌كه‌ی و یه‌ك به‌یه‌كیش لایتم لۆ لێدان بۆ ئه‌وه‌ی بریندار‌و شه‌هیده‌كان هه‌ڵبگرینه‌وه.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیاندا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ڕێزو پێزانینه‌وه، رابردووی پێشمه‌رگایه‌تی‌و گیانفیدایی موسته‌فا ئه‌بابه‌كری پێناسه‌كرد، وه‌ك یه‌كێك له‌خزمانی شاورێییه‌كان كه قوربانییه‌كی زۆریان به‌خشیوه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداو و چیرۆكانه‌شی به به‌شێك له‌لاپه‌ڕه پڕ سه‌ره‌وه‌ریی‌و شانازییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان‌و شۆڕشی نوێ ناوبرد‌و پاراستنی ئه‌و سه‌روه‌ریی‌و شانازییانه‌شی به‌لێپرسراوێتی هه‌مووان زانی‌و درودو سڵاویشی بۆ رۆحی هاوسه‌نگه‌رو هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانی نارد‌و به‌رده‌وامی‌و گه‌شانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو رێبازه‌كه‌یانی به‌لێپرسراوێتی مێژوویی ئێستا‌و ئایینده‌ش زانی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18