riklam

كورته‌باڵاكان: قوباد تاڵه‌بانی داكۆكیكاری مافه‌كانمان بووه‌

کوردستان 05:35 PM - 2019-09-09
.

.

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌ باڵاكانی كوردستان، سوپاس و پێزانینی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی گه‌یاندووه‌ته‌ قوباد تاڵه‌بانی له‌ پای پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامی بۆ كورته‌ باڵاكان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان، داواشده‌كات له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ڕێزیان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان بۆ پشتگیریكردنی كورته‌ باڵاكان.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  
سوپاس و پێزانین بۆ قوبادی مام جه‌لال
به‌ناوی به‌نده‌ی موخلیس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانمانه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی قوباد تاڵه‌ بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌به‌رده‌وام به‌ده‌م كێشه‌و گرفتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م چین تووێژه‌كان بویت و پاڵپشتی ئێمه‌ی كورته‌ باڵاو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بویت، له‌ سه‌رجه‌م كایه‌ كانی ژیاندا، به‌تایبه‌ت له‌كابینه‌ هه‌شته‌می حكومه‌ت، دڵنیام له‌م كابینه‌یه‌دا به‌هه‌مان نه‌فه‌سی پێشوترپاڵپشتی له‌داواكاری و داخوازییه‌كانمان ده‌بیت له‌م كابینه‌یه‌دا، هه‌میشه‌ قوباد تاڵه‌بانی داكۆكی كاره‌ له‌سه‌ر داوا ره‌واو به‌یاسایی كردنی مافی كورته‌ باڵاوخاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت،  كاك قوبادپشتگیری خۆت دووباره‌بكه‌ره‌وه‌ له‌ یاسایی تایبه‌ به‌كورته‌ باڵاكانی كوردستان كه‌ ئێستا له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌.....به‌نده‌ش به‌ناوی سه‌رجه‌م كورته‌ بالاكانی كوردستانه‌وه‌، دووباره‌ سوپاسی به‌ڕێزت ده‌كه‌ین..

  عومه‌ر جه‌بار ساڵح

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ كورته‌ باڵاكانی كوردستان
            مه‌ڵبه‌ندی گشتی
2019-9-9

PUKmedia        

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket