riklam

وه‌فدی باڵای هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات

کوردستان 05:11 PM - 2019-09-09
.

.

وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات و هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: خه‌بات و تێكۆشانی مام جه‌لال بووه‌ته‌ نموونه‌ بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی رۆژگاری ئێستا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌فدی باڵای (هه‌ده‌په‌) به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی پارته‌كه‌ سه‌ردانی سلێمانی كردو له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال تاجه‌گوڵینه‌ی دانا و سه‌ری رێزیان بۆ خه‌باتی مام نه‌وی كرد.

سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بووه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بناسم، ئێستا هاتووم سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی ده‌كه‌م و سه‌ری ڕێز داده‌نه‌وێنین له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌و بۆ گه‌لی كوردو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه‌ كه‌سایه‌تییه‌ك بووه‌ كه‌ خه‌باتی كردووه‌و تێكۆشاوه‌ بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket