riklam

پۆلیسی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌ستپێكردووه‌

کوردستان 05:05 PM - 2019-09-09
.

.

هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به‌رده‌وامه‌
شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌شه‌كانی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهه‌ڵات – ڕۆژئاوا و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و بنكه‌كانی پۆلیسی عه‌ربه‌ت، به‌كره‌جۆ، ڕاپه‌ڕین، بازیان و به‌رده‌قاره‌مانی سه‌ربه‌ یارده‌ده‌رێتی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ كاروباری قه‌زاكان ده‌ستگیرا، به‌سه‌ر چه‌ندین ماتۆڕسكیلی بێ‌ سه‌ره‌تاو ژماره‌یه‌ك له‌ ئامێری بڕه‌ر كه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ هاووڵاتییان ئه‌و ئامێرانه‌ هه‌ڵبگرن .

هه‌ر له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ندین په‌رده‌ی ئۆتۆمبێل و چه‌ندین له‌زگه‌ی جامی ڕه‌شی ئۆتۆمبێل لێكرانه‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ به‌پێی یاسا، هه‌روه‌ها چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بێسه‌ره‌تاش ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا .

له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا كه‌ چوار فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه‌ له‌هه‌ریه‌ك له‌ بنكه‌كانی پۆلیسی ڕزگاری و عه‌ربه‌ت و به‌شی پۆلیسی شاره‌زور كه‌ تۆمه‌تبار له‌ڕێگه‌ی فێڵه‌وه‌ پاره‌ی له‌ هاووڵاتییان سه‌ندووه‌ .

هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌ .

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket