riklam

حزبە کوردیەکانی خورماتوو لەسەر یەک لیستی ڕێکەوتن

کوردستان 03:59 PM - 2019-09-09
.

.

لەسەر پرۆژەیەکی ٧ خاڵی چەند مامۆستایەکی ئاینی و کەسایەتی ڕۆشنبیری خورماتوو و لە سەر داوای مەڵبەندی ١٦ حەمرینی یەکێتی نیشیمانی کوردستان و بە ئامادەبونی کەسایەتی ئاینی و رۆشنبیر و هاوڵاتیان سەرجەم حزبە کوردستانیەکان ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٢٠١٩/٩/٩ لە بارەگای مەڵبەند لە خورماتوو کۆبونەوە.

لەو بارەیەوە مامۆستا هونەر تاهیر نوێنەری کەسایەتی ئاینی و ڕۆشنبیری خورماتوو کە پرۆژەیان پێشکەش بە لایەنە کوردیەکانی خورماتوو کردوە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پڕۆژەکەمان ئاڕاستەی ٧ حزبی کوردستانی کردوە کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشتر بەژدار بونە و ٧ خاڵ لەخۆ دەگری تیادا داوامان کردوە کە یەک لیست و یەک دەنگ بن و کەسی شیاو هەلبژێرن بۆ ئەوەی دەنگ و سەنگی کورد لە خورماتوو نەفەوتی.

هەر لەو باریەوە مەلا کەریم شکور بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ ی حەمەینی یەکێتی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئێمەش وەک حزبە کوردیەکان هاوڕاین لە سەر ئەو پرۆژەی کە ئەو کەسایەتیانە پێشکەشیان کردوە و لە کۆبونەوەکەدا لە سەر ئەوە ڕێکەوتین کە بە یەک لیست بەژداری لە هەڵبژاردندا بکەین و لە گەڵ لیستێکی سنوری پارێزگای سەڵاحەدین ئتلاف دروست بکەین و دوو کاندیدمان هەبی وەک سەرجەم حزبە کوردستانیەکانی خورماتوو.

PUKmedia عەدالەت میعاد_خورماتوو

5 (4).jpg

5 (3).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket