riklam

لێ ی مەگرە

بابەتی گۆڕاو 03:34 PM - 2019-09-09
.

.

لێ ی مەگرە
- چیتر؟
× قوربان ئەڵێن عادەتی وایە هەموو جارێ سەیارە لە گرانیدا ئەکڕێ و لە هەرزانیدا ئەیفرۆشێتەوە.
-چیتر؟
×لە دوو سێ لاوە بە پارەی مەعاش سلفەی کردووە
- ئەوە لە ناعیلاجیدایە.. چیتر؟
× مردوو مراوە بە شەویش عەینەکە شەمسییەکەی داناکەنێ
- موشکیلە نی یە.. خووی پێوەگرتووە.. چیتر؟
× لەبەرچاوی مەلای مزگەوتدا باسی وەرەقەی کوڕی نەوفەل ئەکات
- ئەوە حەز ئەکا پێ ی بڵێن شت ئەزانێ.. قەیناکە.. چیتر؟
× ئەگەر لەسەر فەیسبووک نەبێ لە ئینستا تۆز ئەکات
- دیارە تازە پیا کەوتووە.. وردە وردە ئاقڵ ئەبێ.. چیتر؟
× فەرقی بەینی جیڤارا و حەمەتاڵی بانە نازانێ
- رەنگە هی ئەوە بێ نەتەوەییەکی تۆخە.. لێ ی مەگرە، زۆر کەس وایە.. چیتر؟
× کە ئەڵێ حەز ئەکەم لە سەر فڵانە شت رێک بکەوین مەخسەدی ئەوەیە ئەبێ بچیتە سەر دینی ئەو
- جا ئەوە شانازی یە کوڕم.. مەعنای وایە کوردێکی ئەسڵە.. چیتر؟
× رقی دنیای لە ئاوێنەیە.. کەچی زۆر زۆر عاشقی فۆتۆشۆپە
-ئەی ئافەرم.. کەواتە چاک لە دنیا گەیشتووە.. ناوی خوای لێ بێنە و بیدەرێ
× ئەوە بە جددیتە گەورەم؟! کچی خۆم بدەم بە زەلامی وا؟!
- ئەی بۆ؟! عەیبی چی یە؟!
× ئوستاز گیان تا خوا حەز کا بێ ئەقڵە..
-ئینجا ئەقڵ ئیستیفادەی چی یە نەگبەت؟!
× نیەتی؟
-نەخێر نەوەڵا. تۆ تەماشاکە دایناسۆر مێشکی بەقەد فەریکە گوێزێکە 180 ملیۆن ساڵ لەم سەر ئەرزە ژیاوە کەچی ئینسان بەو کەلـلە زلەیەوە بڕواناکەم بیگەیەنێتە ملیۆنێک ساڵ. بیدەرێ و تەواو.. رێوی هاتووە بە پیرتەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket