riklam

ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌ نێوان عیراق و سوریا ده‌كرێته‌وه‌

عیراق 03:28 PM - 2019-09-09
.

.

دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، عیراق و سوریا ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، خاڵی سنووری قائیم له‌ نێوان عیراق و سوریا كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ داخرابوو، بڕیاره‌ 10 ی ئه‌م مانگه‌ جارێكی تر بكرێته‌وه‌و پێشتریش حكومه‌تی سوریا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ند جارێك داواكاری ئاراسته‌ی حكومه‌تی عیراق كردووه‌.

هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و سوریا سێ‌ خاڵی سنووریی ره‌سمی به‌ یه‌كیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ كه‌ له‌عیراق پێیان ده‌وترێت قائیم و وه‌لیدو ره‌بیعه‌و له‌سوریاش پێیان ده‌وترێت ئه‌لبوكه‌مال و ته‌نه‌ف و یه‌عروبیه‌، كه‌ سه‌رجه‌میشیان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ داخرابوون.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket