riklam

ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كۆگای نهێنی یۆرانیۆمی هه‌بێت

جیهان 03:18 PM - 2019-09-09
.

.

لێكۆڵه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، شوێنه‌واری یۆرانیۆمیان له‌ كۆگانی ئێران دۆزیوه‌ته‌وه‌و تارانیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كۆگای نهێنی یۆرانیۆمی هه‌بێت .

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ زاری چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و تیمێكی ئاژانسه‌كه‌ بۆ ئێران، له‌كاتی پشكنین بۆ كۆگاكانی ئێران شوێنه‌واری یۆرانیۆم دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی ئێران ئاماده‌نه‌بووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ بدات به‌ لێكۆڵه‌ره‌كان.

هاوكات كازم ئابادی نوێنه‌ری ئێران له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم وه‌ڵامی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ تاران له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی تاران و ئاژانسه‌كه‌یه‌، و ره‌تیشیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی كۆگای نهێنی یۆرانیۆمی هه‌بێت.

PUKmedia رۆیته‌رز


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket