riklam

چەند لایەنێک چاویان لە پۆستی سەرۆک وەزیرانە

عیراق 03:17 PM - 2019-09-09
.

.

ئەو لایەنە عیراقییانەی ناچار بوون پشتیوانی عادل عەبدولمەهدی بكەن هەتا ببێتە سەرۆك وەزیرانی عیراق ئێستا چاویان لە پۆستەكەیەتی.

لەو بارەیەوە د. بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندوە، سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی پێویستە لێكدانەوەی زیاتری بۆ بكرێت، پێویستە هەمووان لەوە تێبگەن ئەو داواكاریە زۆر و زەوەندانەی كە هەیە بە تەنها بە كەسایەتیەك جێبەجێناكرێت، بەڵكو ئیرادەیەکی تۆکمەو بەهێزی هەموو لایەنەکانی دەوێت.

بەختیار شاوەیس وتوشیەتی، ئەو لایەنانەی داوا دەكەن لە ماوەی ساڵێكدا سەرۆك وەزیران ببێتە فریادڕەسی سێ توخم   ، هەر یەكەیان ئامانجی تایبەتی و جیاوازیان هەیە، بەشێكیان چاویان بڕیوەتە كورسیەكەی عەبدولمەهدی، بەشێكی تر دەیانەوێت خۆیان لەگەندەڵی و كەموكورتی پاكبكەنەوەكە، بەشی سێیەمیش ئەوانەن كە خۆشیان نازانن بۆ ئەم داوایە دەكەن و لەگەڵ شەپۆلەكە مەلە دەكەن و هیچ خوێندنەوەیەكیان بۆ دەرەنجامەكانی ئەم پڕۆسەیە نییە.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket