riklam

رێواز فایەق: پەرلەمان کار بۆ دەستور بکات

کوردستان 03:02 PM - 2019-09-09
.

.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە بەمەبەستی تێەڕاندنی کێشەکان پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەنە سییاسییەکان هەیە.

دوابەدوای کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە پێک هاتبوون لە د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی جێگر و سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شارى سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رێواز فایەق رایگەیاند: پێویستە پەرلەمانی کوردستان رۆڵی کاریگەری هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداو هەموو کاتێک پێویستە دەستورمان هەبێت و پەرلەمان کار بۆ دەستور بکات، نوسینەوەی دەستوریش پیویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی هەیە..

وتیشی: پەرلەمان چەتری کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و رەنگێک دەبێت و پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەنە سییاسییەکان هەیە بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان تێپەڕێنین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket