riklam

قەرزەكەی كەركوك بدەنەوە!

بیروڕا 01:48 PM - 2019-09-09
.

.

لەدوای ساڵی 2003 و ئاوابوونی حكومرانییە تۆتالیتارییەكەی بەعس و هەنگاونانی عیراقی نوێ  بۆ خۆئامادەكردن بۆناو ئەو فەزا دیموكراسییەی كە هەمووان تامەزرۆی بوون ، بە چەندین هەڵبژاردن خۆی نمایشكرد چ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و چ بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان ، كوردیش وەكو یارییكەرێكی دیاری گۆرەپانەكە هەمیشە چ لە ئاستی نێوخۆیی و چ لە ئاستی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیشدا  چاوی لەسەر بووە بۆ ئەوەی هاوئاهەنگ بێ لەگەڵ خواستی وڵاتانی موحیتی عەرەبی و دەرەوەشدا بەتایبەتی ئەوانەی  كە ترسیان لە ئایندەی عیراق هەبوو لەدوای  سەدام، چونكە  پێیان وابوو لەو كەشە سیاسییە نوێیەدا تەنیا كوردە دەتوانێت لە نێو گێژاوە فیكریی و مەزهەبییەكەی  عەرەبی سونەو شیعەدا ، عیراق لە داڕمان و بەلارێدان بپارێزێ ، هەر بەوهۆیەشەوە هەندێ جاریش چاوپۆشیان دەكرد ئەگەر پێیان وابوایە داواكارییەكی كورد چ لە رووی دارایی یاخود سیاسیی،  زیاترە لە قەبارە بەڵام بەهۆی پێویسیی بونیان بە داوەرێكی دڵسۆز و بێلایەن كە ببێتە سەممانی  ئەمان بۆ راگرتنی هاوسنگیی و پەراوێزنەخستنی لایەنێك لەبەرژەوەندی لایەنێكی دیكە لە عیراقدا قایلدەبوون بە خواستەكانی كورد، بەڵام لە ئێستادا  بكەران و دروستكاری ئەو خەیمە گەورەیەی كە عیراقی تیادا كۆكرابۆوە ، نەماون ، بۆیە پێویستە كورد وەكو نەتەوە لەو هەلومەرج و پێشهاتە دروستكراوەنوێیەدا  بەدیلی هەبێ بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان ،  بەدیلەكەش تەنیا لەوەدا خۆی دەبینێتەوە لەو هەڵبژاردنانەی كە لەمەودوا لەناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا دەكرێن ،بەیەك لیست بەشدای بكرێ، چونكە رووداوەكانی ئەم دواییەی  شاری كەركوك و كۆی ناوچەكوردنشینەكانی دەرەوەی هەرێم ، بمانەوێ یاخود نا بۆتە بارێكی هێندە قورس و گران ، هەڵگرتنی كە بمەست لێی ئاساییكردنەوەی كەركوك بێ ، بەیەك لایەن و دوولایەن و یەك حزب و دوو حزب نەبووە و ناكرێت ، بەڵكو سەنگی مەحەكی هەموو حزبە كوردستانییەكان بۆ شانخستنە بەر بارەكە بۆ هێنانەوەی ناوچە دابرێنراوەكان بۆ باوەشی هەرێمی كوردستان لە تاقیكردنەوەی گەورە و هەستیاری رۆژی 30 نیسانی ساڵی داهاتوو دەردەكەوێت ، لەو رۆژەدا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەكرێت بە كەركوكیشەوە ،  پێشتر و لەو سە ردەمەی كە   جڵەوی ئیدارەی كەركوك بەدەست كوردەوە بوو ، توركمان و عەرەبی شارەكە  قایل نە بوون هەڵبژاردنی دیكە بۆ ئە نجومەنی  پارێزگاكە بكرێت و لە  دوو پرۆسەشدا توانیان شاری كەركوك بێبەش بكەن لەهەڵبژاردن  ، بەڵام ئێستا كە شاری كەركوك بەو دۆخە نالەبەریدا تێدەپەرێت هەردوو لایەنەكەی توركمان و عەرەبی شارەكە داوای بەشداریپێكردنی  كەركوك دەكەن ، كەواتە ماستەكە موویەكی تێدایە ، مووكەش زۆر بەئاشكرا دیارەو لەوەدا خۆی دەبینێتەوە كە لەدوای رووداوەكانی ئەم دواییەدا ، بەشێوەكی مونەزەم هەزاران خێزانی عارەب لە موسڵ و دیالە و سەلاحەدین هێنراونەتە كەركوك  و پرۆسەیەكی وورد و پیلان بۆدارێژراوی بۆ كراوە بۆ تەعریبكردنەوە و گواستنەوەی فۆرمی خۆراكی عەرەبە هاوردەكان بۆ كەركوك  بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا هاوسە نگیی بەلای خۆیاندا داشكێنن، لەو لاشەوە بەهەزاران خێزانی كورد بەهۆكاری جیاجیا شاری كەركوك و ناوچەكانی كوردستانییەكانی دیكەیان جێهێشتووە و روویان لە هەرێم  كردووە، بۆیە چارەنووسی ئەمجارەی كەركوك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی هەرێم لەبەردەم ئالانگارییەكی زۆر گەورەدایە ، هەلومەرجەكەش  وا دەخوازێت لایەنە كوردستانییەكان بەرنامەیەكی نیشتمانیی تەتەڵەكراوی زۆر ووردی بۆ دارێژێت  بۆ رووبووبوونەوەی مەترسیی ئاڵانگارییەكان كە بێگومان دارشتنی پلان بۆ دۆخی لەو جۆرە پێویستی بە ووزەی دەستەجەمعیی هەموو حزبەكان هەیە كە  ببێتە ستراتیژێكی نەگۆڕی كورد لەپرسی ناوچە دابرێنراوەكاندا  چونكە ئاساییكردنەوەی شاری كەركوك و گێرانەوەی بۆ دۆخی جارانی تەنیا بەوە دێتە دی كە لەو هەڵبژاردنەدی دادێ لایەنە كوردییەكان بەیەك لیست بەشداری بكەن بۆ ئەوەی تواناكان كۆبكرێنەوە و بواری لەدەستدانی  دەنگێكیش نەدرێ ، بەدەر لەوە كەركوك نەئاسایی دەبێتەوە و نە دەشگەرێتەوە دۆخی جارانی .

شاری كەركوك و خەڵكەكەی داواكارییەكیان هەیە كە وەكو قەرزی دەزانن لەلای حزبەكوردستانییەكان ، داواكەش بریتییە لە گێرانەوەی دۆخەكە بۆ جاری جارانی ، هەموولایەكیش زۆر  چاك دەزانێ دانەوەی ئەو قەرزە  تەنیا لەرێی دروستكردنی یەك لیستیی دەدرێتەوە لە هەڵبژارنەكەی نیسانی  داهاتوو.

مەریوان عەلی محەمەد

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket