riklam

دیاله‌ .. شوێنی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كرێن

عیراق 12:50 PM - 2019-09-09
.

.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی عوزێم له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر ناوچه‌ی متیبیجه‌ی نێوان " دیاله‌- سڵاحه‌دین –كه‌ركوك" كه‌ شوێنێ شانه‌ نوستووه‌كانی داعشه‌.

 

محه‌مه‌د عوبێدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی عوزێم رایگه‌یاندوه‌:" پێویسته‌ حكومه‌ت ناوچه‌ی متیبیجه‌ی نێوان هه‌رسێ پارێزگای   " دیاله‌- سڵاحه‌دین –كه‌ركوك"   له‌تیرۆرستان پاكبكاته‌وه‌".

 

وتیشی:" له‌ئێستادا ئه‌و شوێنه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش و له‌و شوێنه‌وه‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و په‌لاماری چه‌كداری ئه‌نجامدراوه‌".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" بووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر دیاله‌و به‌غدا".

 

ئه‌وه‌شی وتووه‌:" به‌پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌تیرۆرستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌توانرێت كۆتایی به‌و مه‌ترسیه‌ بهێنرێت".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket