riklam

لیستێكی كوردستانی لەكەركوك پێكدەهێنرێت

کوردستان 12:47 PM - 2019-09-09
.

.

ئەمڕۆ دوو شەممە 9-9-2019، لایەنە سیاسییەكانی كەركوك جگە لە نەوەی نوێ، بۆ قسەكردن لەسەر پرسی یەك لیستی حیزبە كوردستانییەكان، لە بارەگای كۆمیتەی كەركوكی حیزبی شیوعی كوردستان كۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەش رەوەند مەلا مەحمود جێگری  مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەد كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كە بۆ قسەكردن بوو لەسەر پرسی یەك لیستی حیزبە كوردستانییەكان و ئامادەكارییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەكانی كەركوكی رێككەوتوون كە بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەن.

وتیشی: هاوپەیمانییەكیان پێكهێناوە بەناوی كەركوك كوردستانییە و بڕیاردراوە سەرجەم ئەو لایەنە سیاسیانەی كە ئەمڕۆ بەشداریی كۆبوونەوەكەیان كردووە لەژێر ناوی ئەو هاوپەیمانییە بەشداریی هەڵبژاردنەكە بكەن .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket