riklam

پەنابەرێكی كورد لە ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا

کوردستان 11:10 AM - 2019-09-09
.

.

گەنجێكی كورد لە ئیتاڵیا، كەوتە ژێر شەمەندۆفێرێك و گیانی لەدەستدا، سەرۆكی دەزگای لوتكەش دەڵێت، لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی بە زوترین كات تەرمەكەی دەگەڕێنینەوە هەرێمی كوردستان.

لەراگەیەنراوێكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران كە كۆپییەكی دەست PUKmedia كەوتووە راگەیەنراوە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7-9-2019 لەشاری كرۆتۆنی ئیتاڵیا، گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی (مەسرو بەختیار حەمە ساڵح) كە لەدایكبووی شاری هەولێرە و خەڵكی شارۆچكەی سەید سادقی سەربەشاری سلێمانییە، دەكەوێتە ژێر شەمەندۆفێرێك و گیان لەدەستدەدات.

لەوبارەیەشەوە ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند: هەموو هەوڵێكی خۆمانداوە و پۆلیسی ئەو وڵاتەمان ئاگاداركردۆتەوە بۆ ئەوەی لە زوترین كاتدا تەرمەكەی بگەڕێنینەوە خاكی كوردستان. 

سەبارەت بە تێچوونی گەڕاندنەوەی ئەو تەرمە، ئاری جەلال رایگەیاند: كە بە سوپاسەوە ئەركی تێچوونی گەراندنەوەی ئەو تەرمە لە لایەن (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت وەكو چۆن لە پێشتریشدا بۆ ئەم رووداوە نەخوازراوانە هەمیشە هاوكارو پاڵپشتی ئێمەو پەنابەران بوون.

هاوكات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر PUKmedia پەیوەندیكرد بە سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران و رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی داوایكردووە كە لەسەر ئەركی خۆی تەرمی ئەو گەنجە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان و رادەستی كەسوكاری بكرێتەوە، لە ئێستاشدا بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران لەپەیوەندیدایە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

16.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket