riklam

كچه‌ كوردێك به‌شداری شاجوانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

کوردستان 10:56 AM - 2019-09-09
.

.

ساڵانه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌راسیمی كێبڕكێی شاجوانانی جیهان له‌ وڵاتانی جیاجیا ئه‌نجامده‌دات، ئه‌مسال كێبڕكێكه‌ له‌ شاری په‌نجابی هیندستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌به‌شداری 40 چل وڵات له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و ده‌ڕۆژ ده‌خایه‌نێت  له‌ 1-11-2019 تا 10-11-2019 جاسمین كچه‌ كوردی دانیشتووی شاری ئه‌ده‌لایدی ئوسترالیا به‌ناوی كوردستانه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌شداریكردنی ئه‌م كێبڕكێیه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

جاسمین ئه‌رده‌لان حه‌مه‌د كه‌ له‌شاره‌كه‌ی حاجی قادری كۆیی له‌دایكبووه‌ و له‌ته‌مه‌نی حه‌ڤده‌ ساڵی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ ئوسترالیا و خاوه‌ن چه‌ندین بڕوانامه‌یه‌ وه‌ك به‌كالۆریۆس له‌ كاروباری حكومه‌ت وئیداره‌ی گشتی هه‌روه‌ها ماسته‌ر له‌یاسا و دیپلۆما له‌ ئیداره‌ و به‌ڕێوه‌بردن ، جاسمین ته‌نانه‌ت له‌ بواره‌ جیا جیاكانی تریش خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات وه‌ك كاری ته‌رجه‌مه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه‌ ده‌گه‌نه‌ ئوسترالیا و كاری خێرخوازی بۆ یارمه‌تیدانی كه‌م ئه‌ندام و به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ گه‌ڵ PUKmedia جاسمین زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی و وتی شاجوان ته‌نها بۆ ناو نییه‌، به‌ڵكوو له‌سه‌ركه‌وتنمدا هه‌وڵ ده‌ده‌م یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ و منداڵه‌ شه‌هیدانه‌ بده‌م له‌ بواری خه‌مۆكی و نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان و ڕێوشوێنی گونجاو و باری ژیانی ته‌ندروستیان بۆدابین بكه‌م.

 هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌به‌شداربوونی له‌م كێبڕكێیه‌دا جاسمین وتیشی: ده‌مه‌وێ بیسه‌ڵمێنم بۆ ژنان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن مناڵیشن هه‌موو كات گونجاوه‌ بۆ خزمه‌تكردن وكۆڵنه‌دان منیش دایكم و كچێكیشم هه‌یه‌ .  

  PUKmedia سیروان به‌رزنجی-ئۆسترالیا

40 (5).jpg

40 (2).jpg

40 (3).jpg

40 (4).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket