توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌كات به‌ڕووی كۆچبه‌راندا
جیهان 10:27 AM - 2019-09-09.
ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی به‌ڕووی كۆچبه‌رانی سوریدا به‌ره‌و ئه‌وروپا دوپاتده‌كاته‌وه و ئه‌و پرسه وه‌ك كارتێكی فشار بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوكارییه مادییه‌كان به‌كاردێنێت، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆمه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و هاوكارییه مادییه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانه له‌لێدوانه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ڕه‌وێكی تری كۆچبه‌ران له‌سنووره‌كانی توركیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی خستنه‌سه‌رپشتی كه‌ناره ئاوییه‌كان به‌ره‌و یۆنان.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا باس له‌نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و توركیاش ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌كۆچبه‌ران و هاوكارییه مادییه‌كان پابه‌ند نه‌بووه به‌رێكه‌وتنیانه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا پابه‌ند نه‌بووه به‌ئیلتیزاماته مادییه‌كانیه‌وه چیتر توركیا ناتوانێ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێ.
ئه‌ردۆگان وتیشی: تا ئێستا هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا نزیكه‌ی سێ ملیار یۆرۆ بووه. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی خستنه‌سه‌رپشتی سنووره‌كانی بۆ ڕه‌وی كۆچبه‌رانی سوری له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد‌و ئه‌مه‌شی وه‌ك كارتێكی فشار بۆجێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی توركیا خسته‌به‌رچاو له‌میانه‌ی ئاماژه‌كانیشیدا ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند:ناوچه‌ی"ئیدلیب"ی سوری به‌درێژایی سنووره‌كانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تری ڕه‌وی كۆچبه‌رانه‌و له‌م باره‌یه‌وه هۆشداریداو داوای له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاكرد هاوكاری پێویست بۆ ئه‌و ناوچانه دابینبكه‌ن.
ئه‌ردۆگان ڕاشكاوانه وتی: یان یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری ده‌كه‌ن یان ده‌رگای سنووره‌كان به‌ڕویانا بۆ ره‌وێكیتر ده‌كه‌ینه‌وه.توركیا پێیوایه ناتوانێ به‌ته‌نیا به‌رپرسیارێتی ڕه‌وشی كۆچبه‌ران بگرێته ئه‌ستۆ وتیشی توركیا ده‌یه‌وێت له‌نزیك سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا تاكۆتایی ئه‌م مانگه ناوچه‌یه‌كی ئارام دروستبكرێت و ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ ئه‌وا مه‌ترسیه‌كانی كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی بۆ كۆچی به لێشاو دووپاتكرده‌وه.
به‌ڵام وته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا "ناتاشا بیرتو"به‌رله‌دوو ڕۆژ جه‌ختیكرده‌وه كه‌یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری پێویستیكردووه‌و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان ئاشكرایكرد هه‌تا ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌كۆی 6 ملیار یۆرۆ 5.6 ملیار یۆرو هاوكاری توركیای كردووه ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا ساڵی 2016 رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكردوه‌و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه توركیا له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌كی مادیدا له‌سه‌ریه‌تی ڕێگه له‌كۆچبه‌ری نایاسایی له‌خاكی خۆیه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا بگرێت.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا:
س: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27