riklam

فه‌ره‌نسا: هێشتا ده‌رفه‌تی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ماوه‌

جیهان 10:13 AM - 2019-09-09
.

.

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی فه‌ره‌نسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێشتا ده‌رفه‌ت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ماوه‌ و ده‌رگای دانوستان دانه‌خراوه‌.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران پابه‌ندبوونی خۆی بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه‌ ژان لیۆلۆ دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئێستا ده‌رفه‌تی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران ماوه‌ و ده‌رگاكانی گفتوگۆ دانه‌خراون.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ساڵی پار ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كشایه‌وه‌ و سزای قورسی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند ئێرانیش له‌ سێ قۆناغدا پابه‌ندبوونی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ كه‌مكرده‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket