riklam

بریندارێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 12:51 AM - 2019-09-09
.

.

ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك له‌نزیك مه‌وكبێكی شیعه‌كان بۆمبێك ته‌قیه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س برینداربوون و یه‌كێك له‌برینداره‌كان گیانیله‌ده‌ستیدا.

كه‌ریم وه‌لی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاندوه‌:" له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كه‌ركوك نۆ كه‌س برینداربوون و یه‌كێك له‌برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌".

 

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌وی برینداره‌ی گیانیله‌ده‌ستداوه‌ ناوی كه‌رار قاسمه‌و ته‌مه‌نی 31 ساڵانه‌.

هاوكات له‌قه‌زای داقوقیش بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوه‌.

 

PUKmedia  تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket