riklam

عیراق داوایه‌كی كوێت ره‌تده‌كاته‌وه‌

عیراق 11:48 PM - 2019-09-08
.

.

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی كوێت داوایكردوه‌ له‌ناوچه‌ی خور عه‌بدوڵا سنوری ئاوی له‌گه‌ڵ عیراق، دورگه‌یه‌ك دروست بكات، ره‌تده‌كرێته‌وه‌.

مزر خه‌زعه‌ل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی وه‌فدی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوێت رایگه‌یاندوه‌:" له‌كۆبونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوێت به‌ته‌واوی ره‌تدمانكرده‌وه‌ هیچ دورگه‌یه‌ك دروست بكرێت".

رونیشكرده‌وه‌:" ئه‌و شوێنه‌ ناوچه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ  بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان".

 

باسیله‌وه‌شكردوه‌:" ناوچه‌ ئاویه‌كان و دورگه‌كانی عیراق هێڵی سورن و عیراق هیچ رێكه‌وتنێكی له‌و جۆره‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" له‌سه‌ر ناوچه‌ی خور عه‌بدوڵا راپۆرتێك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ین".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket