riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی قادر عه‌زیز ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:30 PM - 2019-09-08
.

.

به‌هۆی كۆچی دوایی حاجی عه‌لی باغه‌مره‌یی خاڵی قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری  گشتیی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

‎برای به‌ڕێزم كاك قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی

زۆربه‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (حاجی عه‌لی باغه‌مره‌یی) خاڵی به‌ڕێزتانم بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خۆتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م، ئومێده‌وارم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان بێ، خوای گه‌وره‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و ئارامیش به‌هه‌مووتان ببه‌خشێ.


انا لله وانا الیه راجعون


‎كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket