riklam

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان دەڕەخسێنین

کوردستان 09:34 PM - 2019-09-08
.

.

وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌ ئاسانكاری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و بوژانه‌وه‌ی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ و پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵ ده‌كات.

 

بێگه‌ر تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌:" پێداچونەوە بە رێنماییە بەرکارەکاندا کارێکە دەستمان داوەتێ و دەکەین. پڕۆژەی هەموواری هەندێک یاساش ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی ئاسانكاریی بۆ كەرتی تایبەت بكرێت لە بووژانەوەی زیاتری كەرتی كشتوكاڵ و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و ئاو.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ئەمڕۆ لە دیدارماندا لەگەڵ كۆمەڵەی بارزگانەكانی پێداویستی كشتوكاڵی بەڵێنمان پێدان كە لەچوار چێوەی دەسەڵاتی وەزیری كشتوكاڵ رۆتینیاتی بەردەمیان ناهێلین و بە هەماهەنگیش لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان کار دەکەین لە پێناو ئاسانكاریی زیاتر بۆ كەرتی تایبەت و هەرچی زیاتری بەشداریی ئەو کەرتە لە گەشەپێدانی کشتوکاڵ و زیاد کردنی بەرهەمی خۆماڵی .

 

ئه‌وه‌شی وتووه‌:" تاکو دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم كۆمپانیا مۆڵەت پێدراوەكان دەرەخسێنن و لەمەودوا هەمووان بەیەک چاو سەیردەكرێن و هەلی یەکسانیان بۆ دەرەخسێنرێت. 

 

PUKmedia تایبه‌ت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket