خوێندنی باڵا گرنگی به بواری گه‌شه‌كردنی خوێندنی ته‌كنیكی ده‌دات
کوردستان 08:54 PM - 2019-09-08.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند: زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ پێداویستی بازاڕی كار هه‌بێت و ڕوپێوی به‌رده‌وامییان هه‌بێت بۆ ئه‌و كارامایانه‌ی كه پێویستن بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری كوردستان.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (٨/٩/٢٠١٩) له‌میانی به‌شداریكردنی هات له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و ڕاگری كۆلێژه‌كانی زانكۆ ئاماده‌یبون.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له وته‌یه‌كدا به‌ناوی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ به‌خێرهاتنی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فدی وه‌زاره‌تی كرد‌و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كار‌و پرۆژه‌كانی زانكۆ له‌بواره زانستی و كارگێڕییه‌كان و ئه‌و پرۆژانه‌ی له به‌رنامه‌ی زانكۆدایه بۆ جێبه‌جێكردن و په‌ره‌پێدانی خوێندنی ته‌كنیكی خسته‌ڕو، هه‌روه‌ك له‌میانی سمینارێكیشدا تیشكی خسته سه‌ر پوخته‌ی كاره زانستییه‌كانی زانكۆ و ژماره‌ی ستافی ئه‌كادیمی و خوێندكاران و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی زانكۆ له بواره جیاجیاكانی ڕیفۆرمی خوێندنی ته‌كنیكی ئه‌نجامیداون.
له وته‌یه‌كدا د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی و هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد كه رۆڵیان له پێشخستنی زانكۆ هه‌بوه له‌سه‌رجه‌م بواره زانستی و ئه‌كادیمییه‌كاندا. وتیشی زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان خاوه‌ن گرنگی خۆیانن و به‌هیواین بتوانین زانكۆكان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ل بازاڕی كاری كوردستان هه‌بێت.
له‌باره‌ی گرنگی خوێندنی ته‌كنیكی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوپاتیكرده‌وه: خوێندنی ته‌كنیكی یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی خوێندنی هه‌رێمه‌كه‌مان و، ڕێگه‌یه‌كی گرنگه بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستی كاری خۆماڵی و، دروستكردنی كارامه‌یی له نێو گه‌نجان، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌ركیزی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌م بواره ده‌بێت و، گرنگی ته‌واو به بواری گه‌شه‌كردنی خوێندنی ته‌كنیكی ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین زانكۆكانمان به‌تایبه‌ت زانكۆ پۆلیته‌كنیكییه‌كان په‌یوه‌ندی زیاتر و توندوتۆڵتریان له‌گه‌ڵ بازاڕی كار و، كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت و پیشه‌سازی و بواره‌كانی تر له هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی زیاتره له‌باره‌ی پێداویستییه‌كانی ئێستای بازاڕی كار و تواناكانی گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بۆلۆنیا پرۆسێس له زانكۆكان، وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕونیكرده‌وه، بۆڵۆنیا پرۆسێس هۆكارێكی گرنگی گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆكانمانه‌و، له زۆر بواری گرنگدا خزمه‌ت به گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆڵۆنیا پرۆسێس هاوكارمان ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی كواڵیتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و كارامه‌یی ده‌رچوان، له‌هه‌مان كاتدا زانكۆكانمان له ڕه‌هه‌ندی لۆكاڵییه‌وه به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بات، بۆیه بۆ تێگه‌یشتن و قۆڵبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌م پرۆسه‌یه، پێویستمان به وه‌به‌رهێنانی زیاتره بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخان و توانا مرۆییه‌كانی زانكۆكانمان، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماده بكه‌ین. بۆیه پێیوسته گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌هه‌موان بتوانین وا بكه‌ین ده‌رچوه‌كانمان كاتێك له زانكۆ ده‌رده‌چن بێ كار نه‌بن.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ش و یه‌كه‌كانی زانكۆی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاگر و فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان گفتوگۆی له‌باره‌ی ئاستی كاره‌كان و پێشخستنی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كرێت كرد‌و وتی: هاوكارو پشیتوانی ته‌واوتان ده‌بین بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به كه‌رتی خوێندنی باڵای كوردستان.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24