riklam

هیچ حاڵەتێكی تای خوێن بەربوون لە کوردستان تۆمارنەكراوە

کوردستان 08:48 PM - 2019-09-08
.

.

وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربوون له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تۆمار نه‌كراوه‌.

 

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌:" ئەمڕۆ دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی هەڵمەتی شوشتنی ئاژەڵ و رشاندنی شوێنی ئاژەڵەكان دژ بە ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون. مایەی خۆشحاڵیە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی تای خوێن بەربوون لە کوردستانەکەمان تۆمارنەكراوە، بەڵام خۆپارێزی و ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشیە دەستمان بە هەڵمەتەكە كردووە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ئەمڕۆ لە یەکەم وێستگەدا لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە دەشتی هەولێر لەگەڵ تیمەکان بووین بۆ دەستپێکردن بەو هەڵمەتە. کە زۆر گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی کوردستانیان و سامانی ئاژەڵ.هەڵمەتەكە لەسەرتاسەری كوردستان دەستی پێكردووە، هەرچەندە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشیە لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە، لە ساڵی رابردودا ئەو نەخۆشیە هەبووە و هەندێك حاڵەت تۆماركراون.

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی 430 ملیۆن دیناری تەرخانكردوە بۆ كڕینی دەرمان و ئەو پێداویستیانەی لەو هەڵمەتەدا بەكاردەهێنرێن.

 

 

 

 جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" تای خوێنبەربوون نەخۆشیەكە لە ئاژەڵدا دروست دەبێت و بەهۆی قڕنەیەكەوە دەگوزارێتەوە بۆ مرۆڤ كە نەخۆشییەكی كوشندەیە.

 

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket