riklam

لەكەركوك تەقینەوە رویدا

کوردستان 07:41 PM - 2019-09-08
.

.

 لەكەركوك سێ تەقینەوە رویانداو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیسیش سێ كەس بەهۆیانەوە بریندار بوون.

عەمید ئەفراسیاو كامیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: لەگەڕەكی یەكی حوزەیرانی كەركوك لەنزیك سەنتەرێكی گەنجان بۆمبێكی چێنراو تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.

لەگەڕەكی واستی شەقامی عەبدولڕەحمانیش بۆمبێكی چێنراو لەناو حاویەكی خۆڵ و خاشاكدا دانرابوو، بەڵام لەكاتی پوچەڵكردنەوەیدا تەقیوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاماژەی بەوەشدا كە كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەكی دیكەش رویداوە، بەڵام تائێستا شوێنی تەقینەوەكەو زیانەكانی نەزانراوە، تەنها دەنگی تەقینەوەكە هەستی پێكراوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket