riklam

خوێندنی ئێواران لەزانكۆ و پەیمانگاكان رادەگیرێت

کوردستان 06:54 PM - 2019-09-08
.

.

خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خوێندنی ئێوارانی لەزانكۆو پەیمانگا ئەهلییەكان راگرت.

بەپێی نوێترین رێنمایی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان خوێندنی ئێواران نامێنێت و بڕیاردراوە دەوام بكرێتە بەیانیان، وەرگرتنی خوێندكاریش لەزانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان كەمدەكرێتەوە.

لەوبارەیەوە عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: ئەو خوێندكارانەی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە قۆناغی دووەمی ئێواران دەخوێنن، دەوامیان وەك خۆی دەمێنێتەوە، واتە كاتی دەوامیان ناگۆڕێت بۆ بەیانیان. 

PUKmedia لەكوردسات نیوزەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket