riklam

پرۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەیی كورد راگەیەنرا

ئەدەب وهونەر 06:01 PM - 2019-09-08
.

.

پڕۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەیی كورد لەسلێمانی راگەیەنرا كە تێچووەكەی لەلایەن ئەمریكاوە دابینكراوەو لەپرۆژەكەشدا چەندین هەزار كتێب و وێنەو فایلی ڤیدیۆیی و دەنگی ئەرشیف دەكرێن.

لەبارەی پرۆژەكەشەوە، ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی_كوردستان و مەزهەر خالقی بەڕێوەبەری ئینستیوتی كەلەپوری كورد ئامانجی پرۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەیی كوردیان لە شاری سلێمانی راگەیاند.

كونسوڵی ئەمریكاو مەزهەری خالقی لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیاندا ئاماژەیان بەوەشدا ئەو پڕۆژەیە ئاسانكاری زۆر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر نەتەوەیی كورد دەكات.

تێچوی پرۆژەكە 150 هەزار دۆلارەو لەلایەن كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكاوە لەهەرێمی كوردستان پاڵپشتی دەكرێت بەمەبەستی پاراستن و مانەوەی كەلەپوری كورد لە ئێستا و داهاتوودا. 

لەپرۆژەكەشدا 15 هەزار كتێب و 23 هەزار فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی و سێ هەزار وێنەی كلتوری كوردی لەخۆ دەگرێت و بەشێوەی دیجیتاڵی ئەرشیف دەكرێن و دەتوانرێت لەڕێییەوە دەستبكەوێت و بۆ توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی زانستنی سودی لێوەربگیرێت.

PUKmedia تایبەت  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket