كۆنگرەی یەكێتی..

كۆنگرەی یەكێتی..


8/9/2019 15:49:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هەژار سدیق

كۆنگرەی یەكێتی، كۆنگرەی ژیانەوەی كوردستان ….

لەباشوری كوردستاندا،هەر یەكێتیی نییە لەبەستنی كۆنگرە لەكاتی قانونی خۆیدا دواكەوتبێت. هەموو حیزب و ڕێكخراوە سیاسی و تەنانەت پیشەیی و دیموكراتیەكانیش، ئەو ماوە قانونیانەیان تێپەڕاندووەو كۆنگرەیان نەگرتووە.

بەر لەوەی بێینە سەر باسی گرنگی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێبوونەوەو جۆشدانەوەی یەكێتیی، كەچەند پێویستە بۆ سەقامگیری ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، دەمەوێ باسی چەند بارودۆخێك بكەم كە ناكرێت تیشكیان نەخەینە سەر.

بەهۆی ئینشیقاقی نەوشیروان مستەفاو گروپەكەی، سەرەتا بەناوی ڕەگ و ڕێفۆرم و دواتریش بزوتنەوەی گۆڕان، دروشم و بەرنامەیان، دێواندنی پارتی بوو كە گوایە یەكێتییش پاشكۆی پارتیەو بۆیە جیابوونەتەوە.

بەم ئینشیقاقەیان، یەكێتییان لەڕووی سیاسی و ئیداریەوە لەبەرامبەر پارتی لاواز كردو بەڵانسی سیاسی و ئیداریان بۆ بەرژەوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان،گۆڕی و پارتیان كردە حاكمی موتەڵەقی كوردستان.

خۆشیان بوونە پاشكۆو هاو ئاوازی پارتی یان بوونە پارسەنگێكی هەرزان بۆ ئەو حزبە، بەشێوەیەك ئەگەر لەدەرگا دەربكرێن ئەوا لەپەنجەرەوە دێنەوە كۆشی پارتی.

كاریگەری ئەو جیابونەوەیەو لاوازكردنی یەكێتی، بەتایبەت دوای نەخۆشكەوتن و كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، هەرێمی كوردستان و عیراقیشی دووچاری كارەساتی گەورە كردو غیابی یەكێتی و تاكڕەوی لەبڕیاردان، كوردستانی بەرەو هەڵدێر برد.

دەرەنجامی ئەو دۆخە گوماناوییەی كوردستان و عیراق، ئیدی دڕەندەكانی تاریكستان،چەكەرەیان كردو بەهاوكاریی كۆنە حەرەسی جمهوری و فیداییانی سەددام، تیرۆرستانی داعش ناوچەیەكی بەرفراوانیان داگیركردو جەماعەت وتەنی بونە دراوسێیەكی نزیك و هاوسنورری كوردستان.

بێگومان یەكێتیی بەدرێژایی مێژووی خۆی لە دژی داگیركەرو تاریكپەرستان خەبات دەكات و هەر زوو هەموو هێزە سیاسیەكان و دونیای لەو مەترسییە ئاگاداركردەوە.

ئەوكات یەكێتیی 18 كورسی لەپەرلەمانی كوردستان هەبوو، بەڵام ئەم كورسیانە پێوەر نەبوون لەبەرامبەر لەخۆبووردوویی و جەربەزەیی یەكێتیی و هێزە چەكدارەكەی، خەبات و خوێن و قوربانیدانی سەدان پێشمەرگە و لیوا شێركۆو حوسێن مەنسورو سەڵاح دیلمانیی و دەیان و سەدان قارەمانی دیكە بوونە شاهێدی ئەو نەبەردیی و خۆڕاگرییەی هێزی پێشمەرگەی یەكێتی.

 

ئەوانەی سیاسەتیان بەمەغروری و بێ ئەلف و بێ و جەدوەل زەڕب دەبینی، پێیان وابوو یەكێتیی نەماوەو لەئاخرو ئۆخرەكەیەتی،بەڵام هەڵوێست و هەنگاوی كوردانەو مەردانەی یەكێتیی بۆ هەموو لایەكی سەلماند كەهێزێكی لەبن نەهاتووی خەڵكی كوردستانەو یەكێتیی و ئەو هێزەیە جگە پاراستنی كەركوك و گەرمیان و سلێمانی، فریای هەولێرو مەخمورو شنگال و كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستانیش دەكەوێت! بەهەمان گیانی بەرەنگاری ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، بەفیشەكی قاچاخ شەڕی هەموو دەوڵەتە داگیركەرەكانی دەكرد.

ئێستاش كۆنگرەی نوێبوونەوەو جۆشدانەوەو هەستانەوەی یەكێتیی، پەیوەندی بەژیانی هەموو خەڵكی كوردستانەوە هەیە. بەهێزبوونەوەی یەكێتیی واتا تۆخكردنەوەی ئازادی و پاراستنی نان و بژێو و شكۆی خەڵكی كوردستان و نەمانی گەڵەگایی و بنبڕكردنی قورخكاری و تاڵانكردنی سەروەت و سامانی خەڵكی كوردستانە.

ئومێدی زۆرم هەیە، كە ئەم قۆناغە دژوارەی سەر كوردستان و عیراق تێدەپەڕێنن و بەهێزبوونەوەی یەكێتیش، دەبێتە هێزی پاراستنی نان و ئازادی خەڵكی كوردستان و عیراق.

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان

  • image04
  • 11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر

  • image04
  • سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

  • image04
  • .


                                           

گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت


پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16/9/2019 له‌ وڵاتی به‌ریتانیا گه‌نجێكی كورد ده‌كه‌وێته‌ بۆسه‌ی گروپێكی مافیاوه‌و به‌شێوه‌یه&...


  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
  دانیمارك.. یادی شه‌هید دكتۆر سادقی شه‌ره‌ف كه‌ندی ده‌كرێته‌وه‌
                                           

لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە


هونەرمەند لەیلا زەریا هونەرمەندێكی گۆرانی بێژی باكوری كوردستانە و لە دیمانەیەكی PUKmedia دا زیاتر باس لە كارو چوونە ناو دنیای هونەری خۆی دەكات.


   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
  سه‌عدی پیره‌: بۆ كۆنگره‌ پێویستمان به‌ ته‌وافوق نییه‌

                                           

دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-9-2019  جارێكی دیكه‌ هاووڵاتیانی تونس ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه&zwn...


   دوورخستنه‌وه‌ی بۆڵتۆن دوورخستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌
  11ی سێپته‌مبه‌ر.. سه‌ره‌تای یه‌كهه‌ڵوێستی جیهان دژی تیرۆر


کاریکاتێر