riklam

تۆ ئەگەر..

بابەتی گۆڕاو 03:26 PM - 2019-09-08
.

.

تۆ ئەگەر..
وەک چۆن ئینسان بە وەسێتکردن نامرێ، عەینی شت بە پرسیار لەخۆکردنیش هیچی لێ نایە، بەڵکو بە عەکسەوە لەوانەیە مەعلوماتی عامەی زیاد بکات و شعوری کوردایەتیشی بگاتە لای ئیشارەتە سورەکە.
فەلەبەر ئەوە شەوان پێش خەوتن ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە:
× تۆ ئەگەر داهاتی نەوت بوویتایە حەزت ئەکرد لەکوێ بیانشاردیتایەتەوە؟
× گریمان ئەوا جەنابت دارۆغای شاریت، قەرارت داوە کوێ ی تر بکەی بە نێرگەلەخانە؟
× خوانەخواستە ئەگەر سۆشیال دیموکرات بوویتایە پێت خۆش بوو قاچاخچی نەوت بی یان هی شیشە؟
× ئەگەر شیعری فارسی بوویتایە هیوادار ئەبوویت کام کەڵەشاعیرەی کورد ناخونەکت لێ بدات؟
× ئەگەر کتێبی پەیڕەو و پرۆگرام بوویتایە حەزت ئەکرد بتکەن بە لوولەی پاقلە یان هی گوڵە بەڕۆژە؟
×ئەگەر هەورە بروسکە بوویتایە یەکەم تەلەفزیۆن کام کەناڵەت ئەسووتاند؟
× تۆ ئەگەر پێوەری ئاو بوویتایە حەزت ئەکرد هاوسەری چ وەزیرێک هاوردەت بکات؟
× تۆ ئەگەر سەیارەی جامڕەش بوویتایە حەزت ئەکرد جاسووست پێ بگوێزرێتەوە یان دەمانچە؟
× عەیب نەبێ ئەگەر پەیوەندی بوویتایە هەوڵت ئەدا پەیوەندی سێکسی بوویتایە یان پەیوەندی سیاسی؟
× بۆ ئەوەی کەس لێت تێ نەگات حەزت ئەکرد دەستوخەتی دکتۆر بوویتایە یان هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket