riklam

ئەنجومەنی ناوەندی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 02:20 PM - 2019-09-08
.

.

ئەنجومەنی ناوەندی و مەكتەبی رێكخستن هەماهەنگی نێوانیان بۆ رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ دووپاتدەكەنەوە.

ئەمرۆ 8/9/2019 هەڤاڵانی سكرتارییەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازییان لە وەفدێكی باڵای مەكتەبی رێكخستن بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتی كرد.

سەرەتا زوبێر عوسمان بە ناوی هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە بەخێرهاتنی وەفدی مەكتەبی رێكخستنی كرد، دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا وێرای خۆشحاڵی خۆیان بۆ بڕیاری دیاریكردنی 7/12/2019 رۆژی بەستنی كۆنگرە لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە بە رۆژێكی گرنگ و چارەنوسساز و مێژوویی بۆ یەكێتیی و گەلی كوردستان وەسف كرا.

دواتر هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتی وێرای بەرزنرخاندنی رۆڵی ئەنجومەنی ناوەندی لە راپەراندنی ئەركەكانیان، رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ كەلەلایەن ئەنجومەنی ناوەندییەوە بۆ كۆنگرەی چوارەم ئامادەكراوە بە گرنگ وەسفكرد و وتی: پرۆژەكەی مەكتەبی رێكخستن و هەر پرۆژەیەكیتر هەبێت بۆ دەوڵەمەندكردنی رەشنوسی پرۆژەكەی ئەنجومەنی ناوەندییە و بەپێی پەیڕەو ئەوە دەسەڵاتی ئەنجومەنی ناوەندییە كە پرۆژەی پەیڕەو بۆ كۆنگرە ئامادە بكات.

بەشێكیتری كۆبونەوەكەدا كە تایبەت بوو بە خوێندنەوە  و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەكەی مەكتەبی رێكخستن ، پاش گفتوگۆكردن بڕیاردرا پرۆژەكە لەلایەن  هەڤاڵانی سكرتارییەت و لێپسراوی كۆمسیۆنەكانەوە خوێندنەوەی بۆ بكرێت و لە كۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ تێبینی و پێشنیار و راسپاردەكانی لەگەڵ  رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ناوەندی بكرێتە رەشنوسێكی گشتگیر و لە كۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندی دا پەسەند بكرێت و ئاراستەی لیژنەی باڵای كۆنگرە بكرێت.


PUKmedia  راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket