riklam

دهۆك.. ته‌رمی كه‌سێك له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌دۆزرێته‌وه‌

کوردستان 12:35 PM - 2019-09-08
.

.

له‌سنوری پارێزگای دهۆك، ته‌رمی كه‌سێك به‌كوژراوی له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8-9-2019 له‌سه‌ر ڕێگای گوندی بێسرێ - شاره‌دێی زاویته‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌ فیشه‌ك كوژرابوو.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاندوه‌، تائێستا هۆكاری كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌ دیار نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له‌ دهۆك كراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket