riklam

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: سامانی ئاژه‌ڵ په‌ره‌پێده‌ده‌ین

ئابوری 11:18 AM - 2019-09-08
.

.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ ژماره‌یك له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان كۆبووه‌وه‌و به‌ڵێنی پێ دان له‌ داهاتوودا زیاتر گرنگی به‌ سامانی ئاژه‌ڵ بده‌ن.

هه‌روه‌ها وتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تمان هه‌موو پێشگیریه‌ك ده‌كه‌ین له‌زیاتر رێگری كردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌ناو ئاژه‌ڵاندا.

له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئاژه‌ڵانیش وه‌زیری كشتوكاڵ وتی: بڕی 430 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ته‌رخانكراوه‌و ساڵانه‌ به‌ پێنج قۆناغ هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئاژه‌ڵان له‌دژی نه‌خۆشییه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ پلانی وه‌زاره‌تماندا هه‌یه‌ گرنگی زیاتر به‌ سامانی ئاژه‌ڵ بدات و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریمان لێی بڕوانێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket