كتێبخانه‌ی دیجیتاڵ ناسێنه‌ری سینه‌مای منداڵانی ئێران به جیهانه
ئەدەب وهونەر 11:04 AM - 2019-09-08.
دوكتۆر "رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF گوتی: هاوكارانی ئێمه نزیكه‌ی 250 فیلم له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه و ئه‌و فیلمانه‌ی كه دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كیی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی ژێرنووسیان بوو، كۆیان كردۆته‌وه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، یه‌كێك له به‌شه نوێیه‌كانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ، وه‌ڕێخستنی كتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌كانی منداڵ و مێرمنداڵه كه خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی میوانه‌كان و سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی.
"رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ، سه‌باره‌ت به كتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان.
گوتی: ئه‌مساڵ به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و تێڕوانینه نوێیه‌ی كه ده‌بیری به‌ڕێزی فێستیڤاڵ به مه‌به‌ستی ناساندنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بۆ بازاڕی جیهانی بوویان، هاوكارانی ئێمه نزیكه‌ی 250 فیلم له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و فیلمانه‌ی كه خاوه‌نی دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كیی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی ژێرنووسیان بووه، كۆیان كردۆته‌وه و ئه‌وانه‌یان له چوارچێوه‌ی كتێبخانه‌ی پسپۆڕانه‌ی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵدا به میوانه‌كانی بیانی ئێمه كه كڕیاره‌كانی پسپۆری ئه‌م بواره له جیهان دان و بۆ فیستیڤاڵه‌كه بانگهێشت كراون، ئاراسته ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئامانج له‌م كتێبخانه‌یه، ئاراسته كردنی فیلمه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی وڵاته‌كه‌مانه كه ره‌نگه ئیمكانی به‌شداری كردن له فێستیڤاڵه‌كان و بازاڕه‌كانیان نه‌بووه، یان ته‌نانه‌ت فیلمه‌كانی سه‌ركه‌وتووی فیستیڤاڵ بوون و ئیمكانی به‌شداری كردنی ئه‌وانه له بازاڕه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه و ئه‌وانه نه‌كه‌وتوونه به‌ر سه‌رنجی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان، پلاتفۆڕمه‌كانی ئینته‌رنێتی و سه‌رمایه‌دانه‌رانی پسپۆری ئه‌م بواره. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانیش سه‌رمایه‌دانانه كه به گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنه‌رانی وڵاتانی دیكه‌ش دێته دی.
فه‌ریدزاده سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی كاركردی ئه‌م كتێبخانه‌یه وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌و فیلمانه‌ی كۆ كراونه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمێكدا ئاراسته ده‌كرێت و یه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیزاینی بۆ كراوه.
به‌ر له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ، لیستی فیلمه‌كان بۆ میوانه‌كان نێردراوه و ئه‌وان ده‌توانن فیلمه‌كان هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها له هۆڵی هۆتێل كه‌وسه‌ری ئیسفه‌هان شوێنێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیزاینی بۆ كراوه كه میوانه‌كان له‌وێشه‌وه ده‌توانن زانیارییه‌كان وه‌ربگرن. پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ی فیلمه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن له لایه‌ن هاوكارانی ئێمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ران و سینه‌ماكاران په‌یوه‌ندی ده‌گرن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی دیكه‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه رایگه‌یاند: له به‌شی كارگه‌كاندا، ئه‌و كارگه و وۆركشۆپانه‌ی كه سه‌رنجڕاكێشتر بوون و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی نێوان به‌شه‌كان بوون، بۆ ئێمه له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌دا بوون. هه‌روه‌ها په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جار له فیستیڤاڵ دابین كراوه كه نوێنه‌رانێك له وڵاتانی سێربستان، پاكستان، رووسیا، كۆریای باشوور و توركیا به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به‌رهه‌م گه‌لی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ئاماده ده‌بن. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌نێلانه به‌ڕێوه‌چوو كه پێشوازییه‌كی باشی به‌دواوه بوو و بابه‌ت گه‌لێكی به‌كارهێنراوی یه‌كجار زۆر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاراسته كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فێستیڤاڵه رایگه‌یاند:هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی روتین و ئاسایی هه‌موو ساڵه‌ی فێستیڤاڵ وه‌كوو ده‌سته‌ی داوه‌ری، سیفێژ و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی داوه‌ری خه‌ڵاتی یوونیسێف له ده‌ستووری كاری ئێمه‌دا هه‌یه.
فه‌ریدزاده رایگه‌یاند: رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان یوونیسێف و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بوونی هه‌یه كه له‌و چالاكییانه‌ی كه له پێناو ئامانجه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه دایه، پاڵپشتی ده‌كات و هه‌روه‌ها ئۆڵه‌مپیادیش یه‌كێكه له‌م بابه‌تانه و ئه‌و خه‌ڵاته‌ی كه له لایه‌ن یوونیسێف پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌شێكه له‌م هاوكارییانه كه بڕیار دراوه بێجگه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ، له درێژایی ساڵیش‌دا ده‌رێژه‌ی هه‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها وه‌بیری هێنایه‌وه: ساڵی یه‌كه‌می كتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌كانه و هه‌میشه ده‌ستپێكردن، كه‌مێك سه‌خته. به‌ڵام ئه‌م پلاتفۆڕمه وه‌كوو یه‌ك زاكیره و یاده‌وه‌ریی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بوونی هه‌یه كه ده‌بێ له درێژایی ساڵدا چاودێری بكرێن و دیجیتاڵ سازی و ژێرنووس كردنی ئه‌وانه ئه‌نجام بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خه‌زێنه‌یه بۆ ساڵه‌كانی دواتر زیاتر بكرێت.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19