riklam

پرسی نه‌وت و بودجه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد تاوتوێده‌كرێت

ئابوری 10:27 AM - 2019-09-08
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌میر هه‌ورامی وتەبێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8-9-2019 كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق به‌تایبه‌ت پرسی بودجه‌ و نه‌وت و پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا ده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket