riklam

عیراق هه‌وڵی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ده‌دات

ئابوری 06:59 PM - 2019-09-07
.

.

حكومه‌تی عیراق بۆ دابینكردن و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پێویست له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ وزه‌ی ئه‌تۆم بكات به‌ شوێنگره‌وه‌ی گازی سروشتی.

حه‌یده‌ر هادی مه‌نسور باڵیۆزی عیراق له‌ مۆسكۆ رایگه‌یاندووه‌: به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای روس ئه‌تۆمی روسی گفتوگۆكانی ده‌ستپێكردووه‌، بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ عیراق و به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌ دابینكردنی كاره‌باو پیشه‌سازییه‌ قورسه‌كان.

باڵیۆزی عیراق له‌ مۆسكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ئه‌نجامیان هه‌بێت، عیراق بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی كاره‌با، ده‌ستبه‌رداری گازی سروشتی ده‌بێت له‌ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

كۆمپانیای (رووس ئه‌تۆم)ی رووسی، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌گه‌ڵ (360) گه‌وره‌ دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی مامه‌ڵه‌ ده‌كات و له‌ 40% ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ خۆی قۆرخكردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket