riklam

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هێلكه‌ی خراپبوودا ده‌گیرێت

ئابوری 06:24 PM - 2019-09-07
.

.

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له‌ سه‌عات 5 پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7-9-2019، توانیان له‌مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر  كۆنتێنه‌رێكدا بگرن كه‌بڕی 22 ته‌ن و  900  كیلۆگرام هێلكه‌ی ئۆكرانی باركردبوو، كه‌ ویسترابوو بهێنرێته‌ ناو هه‌رێم.

بۆیه‌ به‌پێی بڕیارو ڕێنماییه‌كانی هاورده‌كردنی هێلكه‌، خاوه‌نی باره‌كه‌ رووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ست به‌رسه‌ر ئۆتۆمبێل و باره‌ هێلكه‌كه‌دا گیراوه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket