حاكم قادر: حكومه‌تی هه‌رێم ره‌چاوی قوربانیدانی خه‌ڵكی دۆڵی جافایه‌تی بكات
ی.ن.ک 05:38 PM - 2019-09-07.
پاشنیوه‌ڕۆی 6-9-2019، له‌گوندی سێده‌ر له ناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تی، به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (32) ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبونی مه‌حمود سێده‌ر، مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی مه‌حمود سێده‌ری هه‌میشه له‌لوتكه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا عوسمان سێده‌ری له‌میانی وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه، وتی: شه‌هید مه‌حمود سێده‌ری وێڕای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وپێگه‌یه‌كی به‌رزبووه‌و ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌شی هه‌میشه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و داواكاری خه‌ڵك واڵابووه .
دواتر حاكم قادر به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا به‌و بۆنه‌یه‌وه هاوخه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی گه‌یانده كه‌سوكاری ڕووسوری شه‌هیدان (مه‌حمود سێده‌ری وشه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ حه‌كیمی كوڕی وشه‌هیدان نه‌قیب ئه‌میری كه‌ریم چاوشین وشێخ محه‌ممه‌د شێخ مه‌حمود و ته‌واوی شه‌هیدانی گوندی سێده‌ركه‌ژماره‌یان له سه‌د شه‌هید نزیكده‌بێته‌وه) و وتی: له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان نه‌ك به ته‌نها بۆ یه‌كێتی به‌ڵكو بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری هه‌میشه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بووه‌و ناویان له‌ده‌فته‌ری سه‌روه‌راندا تۆمارێكی پڕشنگداره‌و ڕایگه‌یاند: شانازیكرنی یه‌كێتی یه‌كان و گه‌له‌كه‌شمان به‌ڕۆَڵه خۆبه‌ختكراوه‌كانیان كه‌مترین پاداشته به كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان و وتی: ته‌واوی گوند‌و جێ نشینه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی بۆ گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به ماف و ئامانجه‌كانیان خاوه‌نی چه‌ندین قوربانی و گیانفیدایین و به‌تایبه‌ت له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی (ی.ن.ك) و له‌پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال وبرپه‌تی سێداره‌ن، به ته‌نها گوندی سێده‌ر قوربانی یه‌كانی له (100) خۆبه‌ختكه‌ر نزیك ده‌بێته‌وه‌و وتی: كه‌چی ئه‌وه‌ی جێی تێ ڕامانه، گونده‌كه‌و ناوچه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ستی ئاوه‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌ربۆیه داوای له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كرد به‌رله‌هاتنی وه‌رزی زستان كه‌موكوڕییه‌كانیان له‌پرۆژه‌و كاری خزمه‌تگوزاری بۆ دابین بكه‌ن .
پاشان مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) له‌میانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كی له‌گه‌ڵ شه‌هیددا باسی له‌وڕۆژه‌سه‌ختانه‌كرد و وتی: له‌پاڵ ئازایه‌تی وچه‌له‌نگی یه‌كانی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌دا كه‌یه‌كێك بوو له‌فه‌رمانده دیاره‌كانی یه‌كێتی له‌قۆناغی سه‌ختی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا، شه‌هید مه‌حمود سێده‌ری وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری ناوچه‌كه‌ش بووه‌و ئازایه‌تی وقاره‌مانێتی ئه‌و كه‌ڵه نه‌مره شاخ وبن تاشه‌به‌رده‌كان شاهیدی ئازایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن .
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28