مه‌لا به‌ختیار: مێژوویه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه‌و هه‌موومان تێیدا جێگه‌مان بوه‌ته‌وه
ی.ن.ک 03:32 PM - 2019-09-07.
مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له ره‌سوڵ حه‌مه‌د مسته‌فا، وه‌ك خانه‌واده‌ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو هه‌ڤاڵی سه‌ركرده ره‌سوڵ مامه‌ند كرد، كه ئێستا سه‌رۆكی هۆزی شیلانه‌یه له‌راپه‌ڕین‌و له‌دیدارێكی هه‌ڤاڵانه‌شدا، كۆمه‌ڵی رووداو و راستیی مێژوویی گێڕایه‌وه، كه تیایدا هه‌ڤاڵ‌و هاوسه‌نگه‌ره یاوه‌ره‌كانی ره‌سوڵ مامه‌ندی، به دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رانی دێرین‌و راسته‌قینه‌ی شۆڕش ناساند، كه هه‌موو ژیانیان بۆ كوردایه‌تی ته‌رخانكردووه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه، رایگه‌یاند: یه‌كێتی، مێژوویه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه‌و هه‌موومان له‌و مێژووه‌شدا جێگه‌مان بۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كیش دابڕان دروست ببووبێت. به‌ڵام هه‌ر له‌ناو ئه‌و مێژووه‌داین‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه جیابوونه‌وه هه‌ر له‌ناو یه‌كێتیدا رووینه‌داوه، به‌ڵكو مێژوو پڕه له‌جیابوونه‌وه‌و هه‌ركه‌سێكیش ده‌یه‌وێ ئێستا به‌رقی جیابوونه‌وه سیاسه‌ت بكات، هه‌ڵه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ، له‌جیابوونه‌وه تێبگات‌و خزمه‌تی راستییه‌كانی مێژووی پێبكات، كارێكی دروست ده‌كات، چونكه جیابوونه‌وه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره نییه‌و وتی: به‌ڵام حه‌قیقه‌ته جوانه‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئێمه پێكه‌وه شۆڕشمان كرد‌و هه‌رچی به‌سه‌ر ئه‌م شۆڕشه هات، هه‌موومان پێكه‌وه به‌رگه‌مان گرت، ته‌سلیم نه‌بوینه‌وه، چۆكمان دانه‌دا‌و خیانه‌تیشمان نه‌كرد‌و هه‌ڵنه‌گه‌ڕاینه‌وه‌و له‌سه‌نگه‌ری خۆشمان‌دا ماینه‌وه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه: سه‌ره‌نجام ئه‌زموونیش هه‌موومانی فێركرد‌و كۆكرده‌وه، كه ئه‌م حوكمڕانی فیدراڵییه‌یه‌و په‌رۆشبین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه له‌بارنه‌چێت.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، هاوكات ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: له‌مێژوودا نه ئاڵای شۆڕش‌و نه سۆشیالیستیش عه‌یبه بووه، به‌ڵكو عه‌یبه ئه‌وه‌یه كه چوبیته پاڵ به‌عس، یان حكومه‌تێك خیانه‌تت كردبێت! هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانیش كه له‌دوای راپه‌ڕین‌و روخانی به‌عس ئاشكرابوون، ده‌ركه‌وت، به‌ئاسته‌میش سازشمان له‌سه‌ر مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌كردووه‌و ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌و مێژووه جوانه، كوردایه‌تی‌و دیموكراسیی هه‌موومانی كۆكردووه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، بیره‌وه‌ریی رۆژگاره‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش‌و له‌ناویدا چوون به‌ره‌و هه‌كاری له‌گه‌ڵ ره‌سوڵ مامه‌ند‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشتی و به‌رگرتن به‌شه‌ڕ گێڕایه‌وه‌و تیایدا به‌رجه‌سته‌ی وێنه‌ی ئه‌و قاره‌مانێتی‌و خۆڕاگرییه‌ی ده‌كرد، كه شۆڕشی نوێ له‌مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه، دروستیكردووه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28