riklam

سەركردایەتی بۆ چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 11:14 AM - 2019-09-07
.

.

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 7-9-2019، كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی بەڕێوەبچێت.

لەوبارەیەوە رەهبەر سەید برایم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا هەریەك لە پرسەكانی ناوخۆی یەكێتی و پرسە هەنوكەییەكانی ناوچەكە و پرسی گرنگی كەركوك و بەستنی كۆنگرەی یەكێتی تاوتوێ بكرێن.

وتیشی: كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت و كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجوكەنی سەركردایەتییە. 

PUKmedia ژینەر محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket