riklam

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستیپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 11:02 AM - 2019-09-07
.

.

کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ بە تایبەت بەستنی کۆنگرە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

کەمێک پێش ئێستا لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و ئامادەبوونی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبونەوەکە دەستیپێکرد.

لەکۆبونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگە کە گرنگترینیان پرسی بەستنی کۆنگرەی یەکێتییە تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات وابڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجام بدات.

PUKmedia تایبەت

5.gif

3.gif

2.gif

3-(1).gif

3-(2).gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket