riklam

وەفدێكی باڵای هەدەپە لەهەرێمی كوردستانە

ی.ن.ک‌‌ 10:20 AM - 2019-09-07
.

.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 7-9-2019، وەفدێكی باڵای هەدەپە بەسەرۆكایەتی سەزی تەمەلی هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازی لێكرا و لەئەجێندای وەفدەكەشدایە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە.

لەوبارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیارە وەفدە باڵاكەی هەدەپە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە و سەردانی سلێمانی-یش دەكات و لەدیدارو سەردانەكەیاندا بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia چاوەڕوان دەكرێت وەفدە باڵاكەی هەدەپە سەردانی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی ژنانی پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی هەرێمیان كردوو چەند كۆبوونەوەیەكی جیا جیایان ئەنجامدا و لەدرێژەی كۆبوونەوەكەشیاندا چاویان كەوت بە د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

PUKmedia ژینەر محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket