riklam

كۆمیتەی فینلاند پێشمەرگە دێرینەكان بەسەردەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:53 AM - 2019-09-07
.

.

رۆژی هەینی 6-9-2019، وەفدی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە فینلاند بەسەرپەرشتی جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە وبەشداری ئەحمەد خۆشناو كارگێڕی كۆمیتە بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوون چەند پێشمەرگەیەكی دێرینیان بەسەركردەو .

وەفدەكەی كۆمیتەی  فینلاند سەرەتا سەردانی ماڵی پێشمەرگەی دێرین توفیق عزیز كریم ناسراو بە حاجی توفیق-یان كرد و مەدالیای رێزلێنانیان پێ بەخشی لە بری خەبات و ماندووبوونیان لەناو ریزەكانی یەكێتی، لەبەرامبەردا حاجی توفیق و خانەوادە تێكۆشەرەكەیان زۆر خۆشحاڵ بوون بەو رێزلێنانە و ئاماژەیان دا كەیەكێتی هەردەم پێشمەرگە دێرینەكانی لەیاد نەكردوە و سوپاسی وەفدی كۆمیتەیان كرد بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە.

پاشان سەردانی ماڵی پێشمەرگەی دێرین و كەم ئەندامی سەنگەر رشاد محمد ناسراو بە مام رەش یان كرد و مەدالیای رێزلێنانیان پێ بەخشی هەروەها لەنزیكەوە هەواڵی تەندروستیان پرسی، لەبەرامبەردا مام رەش و خانەوادە بەرێزەكەیان زۆر بەگەرمی پێشوازیان لە وەفدی كۆمیتە كرد و خۆشحاڵ بوون بەو سەردانیە و بەو رێزلێنانە.

لەچوارچێوەی سەردانەكانیشیاندا، دوای ئەوە وەفدی كۆمیتە سەردانی ماڵی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی بەشی ئامار و هەڵبژاردنی كۆمیتە رەحمان شكور ناسراو بە پیران كرد و مەدالیای رێزلێنانیان پێ بەخشی لەبەرامبەر قارەمانێتی و خۆڕاگری و خەبات لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەرێزیشیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕێ بەو رێزلێنانە و زۆر بەگرنگ وەسف كرد.

PUKmedia جەبار جومعە-فینلاند

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket