riklam

د. لەتیف رەشید دوو كتێب بەزمانی عەرەبی بڵاودەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 10:20 PM - 2019-09-05
.

.

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بەناساندن و ئیمزاكردنی دوو كتێبی گرنگ، لەنووسینی نووسەر و سیاسەتمەدار د.عەبدول لەتیف جەمال رەشید بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ 5-9-2019، لە هۆڵی خاك لە شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمێكی تایبەتی بەناساندن و ئیمزاكردنی دوو كتێب بەناونیشانی(المقالات السیاسیە) و (الموارد المائیە فی العراق)، واتە(وتاری سیاسی)و (سەرچاوەكانی ئاو لە عیراق) رێكخرا، لەنوسینی نووسەر و سیاسەتمەدار د.عەبدول لەتیف جەمال رەشید.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسیاسەتی سیاسی و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ و نووسەر مەراسیمەكە بەڕێوەچوو، سەرەتای مەراسیمەكەش ئاماژە بەگرنگی كتێبەكان كرا لەڕووی ئەكادیمییەوە، بۆ ئەكادیمیاو خوێندكارانی زانكۆ و كتێبخانەی كوردی و پسپۆڕانی هەردوو بوارەكە، كە لەلایەن سیاسەتمەدارو ئەكادیمیست و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی و كوردستان و عیراق دكتۆر عەبدول لەتیف جمال رشید  نوسراون.

هەر لە مەراسیمەكەدا، دكتۆر عەبدول لەتیف، بەووردی ئاماژەیدا بەناوەڕۆكی هەردوو كتێبەكە و گرنگیان لەڕووی ئەكادیمییەوە، دواتریش، گفتوگۆ ئاڵوگۆڕكرا لەسەر هەردوو كتێبەكە لەنێوان بەشێك لە ئامادەبووان و نووسەردا.

دكتۆر عەبدول لەتیف لەشاری سلێمانی لەدایك بووە هەر لەشاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی تەواوكردووە، خوێندنی باڵای لەوڵاتی بەریتانیا تەواو كردووە  دكتۆرای لەزانستی هایدرۆلیكی ئاو لەبەریتانیا تەواوكردووە، دواتر گەڕاوەتەوە كوردستان لەسەرتای دامەزراندنی زانكۆی سلێمانیدا  وەكو مامۆستا دەستبەكاربووە و سەرپەرشتی چەندین پرۆژەی پەرەپێدانی لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا كردووە ساڵی 2003-2010وەزیری سەرچاوەكانی ئاو بووە لە حكومەتی عیراق.

لەڕووی سیاسیشەوە، پێش دروستبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكێك بووە لەچالاكوانەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردـ هەر لەسەرەتای دامەزراندنی یەكێتییەوە كادرێكی چالاكی ئەو حزبە بووە، لەبەر هەبوونی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عیراق لەساڵی 1992 هەڵبژێرا بۆ سەرۆكایەتی كۆنگرەی نیشتمانی عیراق هەتا ڕووخاندی ڕژێمی بەعس لەساڵی 2003 دا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket