riklam

دیاله‌ .. به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا

عیراق 08:11 PM - 2019-09-05
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌ناحیه‌ی سه‌لامی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ كه‌سێك كوژراو دووانی تریش برینداربوون.

 

عه‌باس فازڵ چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌خۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووی گوندی سراجقی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی سه‌لام روویداوه‌.

 

وتیشی: به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌و دووانی تریش برینداربوون.

 

جه‌ختیكردوه‌: پۆلیس چووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و له‌ئێستادا به‌دوای تاوانباراندا ده‌گه‌ڕێن.

 

PUKmedia سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket