riklam

وه‌زیری به‌رگری عیراق سنوری خانه‌قین به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

عیراق 07:50 PM - 2019-09-05
.

.

وه‌زیری به‌رگری عیراق بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هاتنی زیاره‌تكارانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌خاكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ سه‌ردانی خانه‌قین ده‌كات.

 

موهه‌یمه‌ن ئاغا چالاكوانی سیاسی بۆ PUKmedia ووتی: وه‌زیری به‌رگری عیراق نه‌جاح شومه‌ری سه‌ردانی شاری خانه‌قینی كردوه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ ئیداریه‌كان باسی له‌دۆخی ئه‌منی و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ هاتنی زیاره‌تكارانی شیعه‌ كردوه‌ بۆ مه‌زارگه‌  ئاینیه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و شوێنه‌كانی تر.

 

وتیشی: دواتر چووه‌ته‌ مه‌رزی مونزریه‌و ناوچه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ئه‌وه‌شی ووت: وه‌زیری به‌رگری عیراق چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپا كه‌ به‌گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلابوون ره‌وانه‌ی دادگای سه‌ربازیكردن بۆ كۆتایهاتنی دۆسیه‌كانیان.

 

PUKmedia  سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket