riklam

حه‌لبوسی: شه‌ڕی عیراق دژی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌

عیراق 04:14 PM - 2019-09-05
.

.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌كۆڕبه‌ندی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا له‌ به‌غدا وتارێكی‌ پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند: تیرۆرو داعش به‌ته‌نیا عیراقیان به‌ ئامانج نه‌گرتووه‌، به‌ڵكو وڵاتانی‌ تریشیان به‌ ئامانج گرتووه‌.

وتیشی‌: ئێستا ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ری تیرۆر‌ وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌، وه‌ك چاودێری‌ ئاواره‌و كۆچبه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش پێویستی به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌وڵی هاوبه‌ش و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket