riklam

گرفتەکانی پیاوێکی مردوو نمایشدەکرێت

ئەدەب وهونەر 12:22 PM - 2019-09-05
.

.

لە چالاکییەکی هونەریی نوێدا، لقی چەمچەماڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، شانۆیی "گرفتەکانی پیاوێکی مردوو" لە سلێمانی نمایش دەکات.

لە لێدوانێکدا ، ئیدریس شەوکەت دەرهێنەری شانۆییەکە بۆ PUKmedia ئاماژەیبەوەکرد، نزیكه‌ی سێ مانگه‌ سه‌رقاڵی پڕۆڤە و ڕاهێنانن، شانۆییه‌كه‌ باس له‌ ژیانی پیاوێك ده‌كات كه‌ به‌ ناخۆشیی زۆردا تێپه‌ڕیوه، چیرۆکەکەی باس له‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و گرفتانه‌ ده‌كات كه‌ ئێسته‌ زۆرێك له‌ خێزانه‌كان دووچاری بوونه‌ته‌وه‌.

"گرفتەکانی پیاوێکی مردوو" لە نووسینی کامەران شەهلایی، وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەیی، لە دەرهێنانی ئیدریس شەوکەت.

لە شانۆییەکدا هەریەکە لە "محەمەد گەرمیانی، ڕێباز عوسمان، ڕەندە محەمەد" رۆڵدەبینن.

کارەهونەرییەکانی وەک سینۆگرافیا مەریوان تاهر، جێبەجێکردنی سینۆگرافیا ڕێبین ئاوات، میوزیک کاملیا.

ئەم شانۆییە بەرهەمی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بەشی هونەری شانۆ و کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد مەڵبەندی گشتی و  کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لقی چەمچەماڵە.

شانۆییەکە ‌رۆژی‌ ١٢ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ سەعات ٦ی ئێوارە لە هۆڵی چێوار لە تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی نمایش دەکرێت و بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

PUKmedia تایبەت

69382857_439256250016474_362509189836177408_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket