riklam

بۆمب به‌جوتیارێكدا ده‌ته‌قێته‌وه‌

عیراق 11:43 PM - 2019-09-04
.

.

له‌ناحیه‌یه‌كی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ بۆمبێكی چێنراو به‌جوتیارێكدا ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات.

عه‌دنان جه‌واد ته‌میمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی عباره‌ رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ بۆمبێكی چێنراو به‌جوتیارێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌".

 

وتیشی:" به‌سه‌ختی برینداربووه‌و له‌دۆخێكی مه‌ترسیداریه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌عقوبه‌ كراوه‌".

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ئه‌مه‌ ده‌یه‌مین جوتیاره‌ له‌و ناحیه‌یه‌ له‌ناو باخه‌كانیاندا بۆمبیان پێدا بته‌قێته‌وه‌".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket