riklam

فه‌رمان به‌پۆلیسی حله‌ ده‌كرێت به‌هانای ژنێكه‌وه‌ بچن

عیراق 09:46 PM - 2019-09-04
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، له‌شاری حله‌ ژنێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شار پێویستی به‌ خوێن ده‌بێت و نه‌خۆشخانه‌كه‌ ناتوانێت ئه‌وه‌ بڕه‌ خوێنه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆی دابین بكات، بۆیه‌ دایكی نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ گریانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ی شاری حله‌ به‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌رده‌م ده‌رگا ده‌ڵێت خوینم پێویسته‌ و ده‌ستم ناكه‌وێت.

پاشان ئه‌فسه‌ره‌كه‌ به‌ ئامێری لاسلكێكه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی حله‌ له‌ روداوه‌كه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و به‌په‌له‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پۆلیسانه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی ناو شار كه‌ ھه‌ڵگری ئه‌و گروپی خوێنه‌ن كه‌ ژنه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌گه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌ و ھه‌موو ئه‌و خوێنه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆی دابین ده‌كه‌ن و نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ مردن ڕزگار ده‌كه‌ن

PUKmedia به‌سوپاسه‌وه‌ له‌ واڵی (ئومێد محه‌مه‌د) وه‌رگیراوه‌

42.jpg

43.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket