riklam

ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌ناو تونێلێكدا كوژران

عیراق 08:45 AM - 2019-09-04
.

.

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق و به‌پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌باشوری خۆرئاوای موسڵ نۆ تیرۆرستی داعش كه‌له‌ناو تونێلێكدا خۆیان شاردبووه‌وه‌ كوژران.

 

یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی  فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی موسڵ رایگه‌یاندوه‌:" هێزه‌كانی هه‌ڵۆی سه‌ربه‌ سوپای عیراق، به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌ناوچه‌ی سحاجی  له‌باشوری خۆرئاوای موسڵ له‌ناو تونێڵێكدا 9 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ناو تونێله‌كه‌دا خۆیان شاردبووه‌وه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش بووه‌".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket